هەژی و هەنی - باکووری کوردستان

02 November 2024
هەژی و هەنی - باکووری کوردستان
 
یەکەم جارە بەرنامەی هەژی و هەنی دەچێتە باکووری کوردستان، لەم بەرنامەیەدا دوو فیچەری زۆرخۆش ئامادەکراون پێکهاتوون لە:
 
یەکەم: سێ برا پێکەوە گۆرانی دەڵێن، زۆر بەناوبانگن لە سۆشیاڵمیدیا و دەنگیان زۆر خۆشە.
ئەو سێ برایە خەڵکی شاری رووهای باکووری کوردستانن و زۆر چالاکی هونەرییان ئەنجامداون و بەشدارییان لە چەندین چالاکی هونەریدا کردووە، برا گەورەکەیان بەناوی بەحری ئاڵتای سەرپەرشتییان دەکات، ئەوان پێکەوە گۆرانی خۆشیان بۆ هەژی گوت و هەروەها قسەی خۆشیان بۆ بەرنامەی هەژی و هەنی کرد.
 
 
دووەم: ئامەد سپۆرت یانەیەکی وەرزشی شاری ئامەدی باکووری کوردستانە، یانەیەکی زۆر بەناوبانگە لە باکووری کوردستان و تورکیا.
یانەکە یەکەیەکی فێرکردنی یاریی تۆپی پێیان هەیە بۆ منداڵان، چەندین منداڵ کە حەزیان بە فێربوونی یاریی تۆپی پێ هەیە لە فێرگەی یانەکە فێری یارییەکە دەکرێن، ئەو منداڵانە بەباشی فێربوون و تیمی بچووکیان هەیە و بەشدارییان لە چەندین پاڵەوانییەتی و رکابەریدا کردووەو چەندین خەڵاتیان بەدەستهێناوە، هەژی پێشکێشکاری بەرنامەکە چووەتە نێویان و راهێنانیان لەگەڵ دەکات.