زمانی نهێنی
لە هەموو سەردەمێکدا زمان سەرەکیترین ئامێری پەیوەندی نێوان مرۆڤ بووە، بەڵام هەندێک جار کۆمەڵێک کەس ئەم پەیوەندییەیان لە رێگەی دەستێوەردان لە وشە و بزوێن و دەنگەکانەوە کورت و سنووردار کردووە و زمانێکی نهێنییان پێکهێناوە.
زمانی نهێنی کە لە رێگەی هێما و رازەوە دەگەیەنرێت. لە زۆریەی وڵاتانی جیهان بۆ پەیوەندییە نهێنییەکان بەکارهێنراوە و بە گشتی ئارگۆیان پێدەڵێن، وەک ڤغلان ، شاترواچکی، ڤسرە ، پوودانا، تۆتۆیی، مەت ئینگلیش ، ریۆکۆنترا ، پیگ لاتین و زەرگەری، ئەمانە لە زمانه نهێنییەکانی جیهانن.
زمانی کوردی هاوشێوەی زمانی گەلانی دیکەی جیهان خاوەنی چەن جۆرە زمانی نهێنییە کە تاوەکو ئێستا شاراوە بووە و ئەمە بۆ یەکەم جارە دەردەکەوێت .
یەکێک لەم زمانانە زمانی ژێرزوانەکییە کە خەڵکی گوندی جابر لە پارێزگەی ئیلام لەسەر رێگەی شاری ئیلام بەرەو بەدرە، بۆ شاردنەوی نهێنییەکانیان کەڵکی لێوەردەگرن و یەکێک لە تایبەتیترین و نەناسراوترین زمانە نهێنیەکانی کوردانە.
لە بناری چیای شاهۆ لە گوندی دێوەزناوە چەند کەسێکیان جۆرە زمانێکی نهێنییان لە بیرماوە کە لە ساڵانی پێشوودا سەردەمێک لەم گوندە باوبووە و ئێستا زۆربەی دانیشتوانی گۆند لێی تێناگەن.
ئەم زمانە نهێنییە بە تەنیا زارەکی بووە و نووسراوەی نەبووە بۆیە توێژینەوەی لەسە نەکراوە و لە بیرچووەتەوە و ئێستاش بۆ یەکەم جارە لەم بەڵگەفیلمەدا دەخرێتە بەر شرۆڤە.
دەرهێنەر: ئومێد غەریبی
مۆنتاژ: نیعمەت نارنجی
وێنەگر: حیشمەت نارنجی
بەرهەمی ساڵی 2024
بهشی بكه لە