چیرۆکی دایکی نیڤیشکانەکانی شاری مەهاباد لە چاوی رووداودا
مەریەم تەنیا – دایکی نڤیشکانەکانی شاری مەهاباد
لە شاری مەهاباد لە رۆژهەڵاتی کوردستان. چیرۆکی ژنێکی ستەمدیدەتان بۆ دەگێڕینەوە کە ئێستا یەکێکە لە ژنە ناودارەکانی ئەو شارە.
مەریەم ئاباریان، ژنێکی شاری مەهابادە، لەوێ بە دایکی بێسەرپەرشت و نڤیشکانەکانی مەهاباد دادەنرێت، چونکە زیاتر لە 20 ساڵە لە خانەیەکی بێسەرپەرشتان خزمەتی نڤیشکان و بەخشراوان دەکات.
مەریەم لە ساڵی 1977 لەدایکبووەو لە تەمەنی 18 ساڵی بەبێ ویستی خۆی بەشوودەدرێ، دوای 7 ساڵ لە مێردەکەی جیادەبێتەوە و ماڵە باوانیشی قبووڵی ناکەنەوە، ئەو تاوەکو ئێستا بە تەنیا دەژی و لە خانەی بێسەرپەرشتانی کەوین خزمەت دەکات، بۆیە هاوڕێکانی بە مەریەم تەنیا بانگی دەکەن.
لەنێو ماڵی نڤیشکانی کەوین زیاتر لە 54 منداڵ و گەورە هەن، بەشێکیان بەخشراون و بەشێکیشیان بێسەرپەرشتن و دایک و باوکیان دیارنین.
مەریەم شەو و رۆژ لەنێو ئەو منداڵانەدا بەڕێدەکات، ئەو چیرۆکی یەک بە یەکی ئەوانە دەزانێت کە لەو ماڵە سەرپەرشتی دەکرێن.
مەریەم چیرۆکی یەکێک لەو بەخشراوانە دەگێڕێتەوە بەناوی ئیدریس، کە پێشتر کچێکی خۆشویستووە، بەڵام دوای ئەوەی بۆی نابێت دروونی تێکدەچێت و لەو ماڵە خۆی دەبینێتەوە.
مەریەم ئێستا ئەندامی ئەنجوومەنی موکریانە لە مەهاباد. دەیان شیعر و چیرۆکی نووسیوە، کۆمەڵە شیعرێکی بەناوی ''بریسکەی بڵاو'' لە بەرگێکدا چاپکردووەو بڵاوکراوەتەوە.
مەریەم ئاباریان شەو و رۆژ لەنێو ماڵی کەوین بەڕێدەکات، هەموو رۆژێک وەکو دایکێک ژیان لەگەڵ 54 کوڕی بەخشراو و نڤیشکان بەسەر دەبات، کە لەلایەن خانەوادەکانی خۆیان بەخێو نەکراون. وەکو خۆی دەڵێت چێژ لەو ژیانە زەحمەتە وەردەگرێت.
زۆرجاریش چیرۆکیان بۆ دەگێڕێتەوە.
دکتۆرێکی ئەمریکی لە سلێمانی بەدوای چارەسەری شێرپەنجەدا دەگەڕێت
لە شاری سلێمانی و باسی پزیشکێکی پسپۆری تاقیگەی ئەمریکی دەکەین. د. مایکل 16 ساڵە لە ئەمریکاوە هاتووەتە سلێمانی و لەتاقیگە بە خۆبەخشانە پشکنینی شێرپەنجە دەکات.
دکتۆر مایکل تەمەنی 83 ساڵە و لە زۆر وڵاتی ناوچەکە کاری کردووە. دوای ئەوەی خانەنشین دەبێت لە رێگەی دکتۆر ئەنوەرشێخە دێتە کوردستان و لە سلێمانی پشکنینی شێرپەنجە بۆ نەخۆش دەکات.
دکتۆر مایکل بەردەوام هاتووچۆی لەنێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان کردووە بۆ پشکنین و دیاریکردنی حالەکتی نەخۆشەکان. لەم فیچەرەدا ژیانی دکتۆر مایکل دەبینین لە سلێمانی.
د. مایکل لەبارەی هاتنی بۆ هەرێی کوردستان دەڵێ ''د. ئەنوەر لە ساڵی 2002 – 2003 لە سعودیە بوو ئەوکات خەریکبوو جەنگی دووەمی کەنداو هەڵبگیرسێت، ئەو دەیویست لە کوردستان پشکنین لەسەر نەخۆشانی شێرپەنجە بکەم، لە رێگەی ئەنوەر گەیشتمە کوردستان و تاوەکو ئێستا لێرە بەردەوامم لە کارکردن، بەردەوام لەنێو شارەکانی هەرێمی کوردستاندا دەگەڕێم و پشکنین بۆ نەخۆش دەکەم، لە ساڵی 2008 خانەنشین بووم و بە یەکجاری هاتمە کوردستان''.
د. مایکل دەیەوێ هۆکارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە لە کوردستان دیاریبکات و هەروەها چارەیشی بۆ بدۆزێتەوە.
پڕۆژە کولتوورییەکانی موسڵ
لە کاتی ئازادکردنی موسڵ لە دەستی داعش، بەشی هەرەزۆری شارەکە بەهۆی بۆردوومان و شەڕەوە رووخێنرا و شارەکە بووە کەلاوە، دوای ئازادکردنی شارەکە، گەنجانی موسڵ هەوڵی نۆژەنکردنەوەی شارەکە دەدەن.
ئەوان گرووپێکیان پێکهێناوە بەهاوکاری دەزگای شوێنەواری موسڵ و رێکخراوی یونسکۆ بەشێک لە خانووە کەلاوەکان دەکەن چێشتخانە، مۆزەخانە، ماڵی گەشتیاری و کولتووری.
ئەوان لە خانووەکاندا مێژوو کولتووری موسڵ پێشانی گەشتیارانی شارەکانی دیکەی عێراق و هەروەها بیانییەکانیش دەدەن.
لەم فیچەرەدا مێژوو کولتووری موسڵ لەنێو کەلاوەکانی ئەم شارە دەبینین.