ئەمێریکراسی - یاسای لەباربردنی منداڵ

ئەمێریکراسی - یاسای لەباربردنی منداڵ
بانگەشەی هەڵبژاردن و رکابەریی نێوان هەردوو بەربژێرە سەرەکییەکەی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەردەوام تووند دەبێت و یەکێک لەو پرسانەی دەیانەوێت لە رێگەیەوە متمانەی خەڵک بەدەستبهێنن؛ یاسای لەباربردنی منداڵە لە وڵاتەکە.
 
یەکێک لەو پرسیارانەی لە دیبەیتەکەی نێوان دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان و کامالا هاریس، بەربژێری دیموکراتەکان بۆ سەرۆکی ئەمریکا کرا؛ پرسیاری پڕۆژەیاساکانیان لێکرا لەبارەی لەباربردنی منداڵ ترەمپ دەڵێت: ''دژی لەباربردنی منداڵم''، کامالاش دەڵێت: ''خانمان ئازادن چ بڕیارێک لەسەر جەستەی خۆیان دەدەن و لەباربردن ئاساییە''.
 
  لە بەرنامەی ئەمجارەدا رۆژنامەڤانانی رووداو باسی ئەو بابەتە دەکەن و پرسی پشتیوانی بۆ خێزان و منداڵ لە ئەمریکا و لە نێو بانگەشەی بەربژێرەکاندا گەنگەشە دەکەن
 
هێمن عەبدوڵڵا و رێباز عەلی، نامۆ عەبدوڵڵا و دیار کوردە بەرنامەکە پێشکێش دەکەن ئەمێریکراسی شۆیەکی گفتوگۆ ئامێزە لەنێوان چوار رۆژنامەڤانی رووداو، کە لە گۆشەنیگای جیاوازەوە و بە ئەزموونی خۆیانەوە هەوڵدەدەن روونیبکەنەوە، ئەوەی ئێستا لە ئەمریکا روودەدات چییە.