چوار بازنە تایبەت بە بەدواداچوونی کێشەکانی قەزای دەربەندیخان
یەکەم ئەڵقەی بەرنامەی چوار بازنە تایبەت بە بەدواداچوونی کێشەکانی قەزای دەربەندیخان
بەرنامەکە بە بەشداری هەریەکە لە، رێژەن بورهان، بەربژێری یەکێتی نیشتمانی کوردستان، گۆران فەتحوڵڵا شەرەفانی، بەربژێری رەوتی هەڵوێست، رزگار محەممەد، بەربژێری بزوتنەوەی گۆڕان و حەسەن جەباری، بەربژێری پارتی
دیموکراتی کوردستان وەکو میوانی سەرەکیی تێیدا بەڕێوەچوو.
قەزای دەربەندیخان بە دەست کۆمەڵێک کێشەی جۆراوجۆرەوە دەناڵێنێت. دیارترینیان گرفتی پیسبوونی ئاوی دەریاچەی دەربەندیخان و خراپی رێگەوبانە.
'11 ساڵە بەردی بناخەی پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان دانراوە و هێشتا تەواو نەکراوە'
رێژەن بورهان، بەربژێری یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەڵێت: "قەزای دەربەندیخان یەکێکە لەو قەزایانەی لە دوای ساڵی 2000ـەوە زۆرترین گەشەی دانیشتووانی بەخۆیەوە بینیوە، توانراوە تۆڕی ئاو بگەیێندرێتە زۆرینەی گەڕەکەکانی دەربەندیخان، دەتوانین بڵێین دابەشکردنی تۆڕی ئاو لە دەربەندیخان 80٪ بۆ 90٪ـی چارەسەر کراوە." رێژەن پێیوایە "ئەوەی گرفتە بابەتی ئاوی پاکە، گەشەی دانیشتووان و کەمبوونەوەی ئاو لەهەرێمی کوردستان وایکرد دەریاچەی دەربەندیخانیش بەرەو ژەهراویبوون بچێت، ئاوی دەربەندیخانیش سەرچاوەکەی بۆ ئەو دەریاچەیە دەگەڕێتەوە، ئەم پیسبوونەش گرفتێکی گەورەی بۆ دروست کردووین."
ئەو بەربژێرەی یەکێتی باسی لەوە کرد، کە لە ساڵی 2013 کۆمپانیایەکی تورکی بەناوی ئۆهیتان پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخانی پێدرا و نزیکەی 20 ملیار دیناری بۆ تەرخانکرا، کە تەواوی بکات، بەڵام دوای ساڵی 2014 و سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی، یەکێک لە زەرەرمەندەکان پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان بوو، دەڵێت "تا ئێستا 60٪ـی تەواوکراوە و ئەویتری ماوە تەواوبکرێت."
'ئاوی دەربەندیخان جیوە و کاربۆنی تێدایە'
گۆران فەتحوڵڵا شەرەفانی، بەربژێری رەوتی هەڵوێست دەڵێت: "دەربەندیخان لە دوای 2008ـەوە حکومەت بەباشی دەزانێت کە ئەو ئاوەی دەربەندیخان بە کەڵکی خواردنەوە نایەت، لە ساڵی 2021 ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا پڕۆژەی ئاوەکە تەواو بکرێت، بەڵام هێشتا نەکراوە."
شەرەفانی هەروەها دەڵێت: "ئاوی دەربەندیخان جیوە و کاربۆنی تێدایە، هەروەها پاشماوەی کارگەکانی تانجەرۆ و تاقیگەکانی زانکۆی سلێمانی فڕێ دەدرێنە نێو دەریاچەی دەربەندیخانەوە، باجی زۆرمان بەهۆی ئاوە پیسە داوە، برایەکی خۆم بە شێرپەنجە گیانی لەدەستدا و خوشکێکیشم 12 ساڵە چارەسەری وەردەگرێ، براژنێکیشم ساڵی پار نەشتەرگەری سینگی بۆ کراوە."
'لە کۆی 19 ملیۆن دۆلار، تەنیا 4.5 ملیۆن دۆلار بۆ پڕۆژەی ئاو تەرخانکراوە'
رزگار محەممەد، بەربژێری بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، "ئەم گرفتە تەنیا لە دەربەندیخان نییە، لە زۆرینەی قەزا و ناحییەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانیش هەیە، ئێمە سەردانی پڕۆژەکەمان کردووە، لە کۆی 19 ملیۆن دۆلار تا ئێستا 4
ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری بۆ تەرخانکراوە."
"ئەو بەربژێرەی گۆڕان رەخنەی لە دەسەڵاتی ناوچەکە هەیە و دەڵێت "ئێستا پارە هەیە بەڵام بۆ خزمەتی ئەم سنوورەی بەکارناهێنن و بۆی خەرج ناکەن، بەڕاستی ئەم ئاوە پیسە زۆر مەترسیدارە، تیمێکی پشکنینی ئاو هاتن و گوتیان؛ بەڕاستی
ئەم ئاوە هێندە پیس و مەترسیدارە کە ناوێرین باسی وردەکارییەکانی بکەین."
'ئیدارەی خۆجێی سلێمانی لە کێشە و گرفتەکان بەرپرسیارە'
حەسەن جەباری، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئەگەر راشکاو بین دەزانین ئەو کێشە و گرفتانە هەیە، دەکرا حکومەتی خۆجێی ئەم ناوچەیەی بکردایەتە ناوچەیەکی گەشتیاری وەکو زاخۆ، چونکە ئێرەش ئاو و سروشتێکی جوانی هەیە، من پێم وایە ئیدارەی خۆجێی ئەم ناوچەیە بەرپرسە لەو گرفتانە."
جەباری هەروەها گوتی: "حکومەتی هەرێمی کوردستان زۆر پڕۆژەی جیاوازی بۆ ئەم ناوچەیە کردووە و هەموویشی بە داتا هەیە، لە بودجەی وەبەرهێنان پێنج پڕۆژە بە گوژمەی 68 ملیۆن دینار بۆ چاککردنەوەی رێگاوبانەکان ئەنجامدراون."

بهشی بكه لە