دیپلۆماتێکی ئەمریکی بۆ رووداو: هەموو یارمەتییەکی پێویست بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا پێشكێشی عێراق دەکەین
دیپلۆماتێکی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بە رووداوی راگەیاند، واشنتن دەیەوێت لە رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوادا یارمەتیی عێراق بدات. ئاماژەی بەوەش کرد نابێت یارمەتییەکان تەنیا لە رووی داراییەوە بن، بەڵکو دەبێت تەکنیکیش بن.