هێڵی ئاسمانی تورکیا وادەی دەستپیکردنەوەی گەشتەکانی بۆ کوردستان ئاشکرا دەکات

رووداو- هەولێر

لە دوای ئەوەی راگەیێندرا کە لە ئێوارەی هەینی گەشتە ئاسمانییەکان لە سلێمانی و هەولێرەوە بۆ دەرەوەی وڵات رادەگیرێت، هێڵی ئاسمانی تورکیا وادە دەستپیکردنەوەی گەشتەکانی بۆ کوردستان ئاشکرا دەکات و لە 4-10 گەشتەکان دەستپێدەکاتەوە.


تورکیش ئێرلاین -ی نووسینگەی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا کە لە پەیجی تایبەتیان لەفەیسبووک بڵاویان کردووتەوە ، سەبارەت بە راگرتنی گەشتەکان و دەستپێکردنەوەیان رایگەیاند: "گەشتەکانمان لە 29-9-2017 رادەوەستێت و لە 4-10-2017 دەستپێدەکاتەوە".