لەدوای هەڵبژاردنەکانی تورکیا خەڵک سەندیکاکانی نزیک ئاکپارتی جێدەهێڵن
رووداو - ئەنقەرە
راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا کاریگەری لەسەر کاری سەندیکاکانی کرێکاران و فەرمەنابەران دروستکردووە.
لەدوای ئاشکرابوونی ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە چوار هەزار و 500 کەس ناوی خۆیان لە سەندیکاکانی نزیک ئاکپارتی سڕیوەتەوە.
ئەو هاوڵاتییانەی لەو سەندیکایانە وازیان هێناوە، چوونەتە نێو سەندیکاکانی نزیک لە جەهەپە، بەتایبەتی لەو شارەوانییانەی جەهەپە تێیدا براوە بوونە.
.
4500 کەس چوونەتە نێو سەندیکاکانی نزیک جەهەپە
ئەنجامی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا کاریگەری لەسەر کاری سەندیکاکانی کرێکاران و فەرمەنابەران دروستکردووە، بەجۆرێک لەدوای ئاشکرابوونی ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنەوە تاوەکو
ئێستا زیاتر لە چوار هەزار و ٥٠٠ کەس ناوی خۆیان لە سەندیکاکانی نزیک ئاکپارتی سڕیوەتەوە و چوونەتە نێو سەندیکاکانی نزیک لە جەهەپە.