بەرپرسێکی دەم پارتی دەستگیرکرا

19-02-2025
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە ئۆپەراسیۆنێکدا ئایلا ئاککوش، بەرپرسی رێکخستنەکانی دەم پارتی لە ئیدر دەستگیرکرا.
 
ئۆپەراسیۆنەکە لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی داواکاری گشتیی ئیستەنبووڵ لە ئیدری باکووری کوردستان کرا.
 
تیمەکانی ئاسایشی ئیدر هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئایلا ئاککوش و دەستگیریان کرد.
 
بەگوێرەی ئەو راپۆرتەی لەبارەیەوە ئامادەکراوە، ئاککوش بە "هاوکاریکردن و ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆرستیی چەکدار" تۆمەتبار کراوە و هەر لەبەر ئەو تۆمەتەش دەستگیرکراوە.
 
ئەو بەرپرسەی دەم پارتی بۆ لێکۆڵینەوە براوە بۆ ئیستەنبووڵ.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە