کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی تورکیا لەسەر گشتپرسی هۆشداری دەدات


رووداو - تورکیا 


ماوەی باری نائاسایی تورکیا کە لە 20ـی مانگی ئابی ساڵی رابردووەوە راگەیێندراوە و دووجار درێژکراوەتەوە لە ١٩ـی مانگی داهاتوو کۆتایی دێت، بەڵام  سێ رۆژ پێش ئەو وادەیە گشتپرسی بۆ هەمواری دەستووری تورکیا بەڕێوەدەچێت.

پێشتر پارتەکانی هەدەپە و جەهەپە رەخنەی تووندیان لە حکومەت گرتبوو و دەڵێن "لە رەوشی نائاسایی گشتپرسی ناکرێت"، ئێستاش کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی تورکیا  هەمان رەخنەی هەیە و یاداشتێکی ناڕەزایەتی پێشکەش کردووە، کۆمسیۆن دەڵێت "ئەستەمە لە باری نائاسای گشتپرسییەکی دادپەروەرانە بەڕێوەبچێت".