بەشێکی پارتەکانی تورکیا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بانگەشە دەکەن


رووداو - ئەنقەرە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، پارتە سیاسییەکانی تورکیا بۆ هەڵبژاردن بانگەشەیەکی گەرم دەکەن، بەتایبەت ئەو پارتانەی کە توانای ئەوەیان نییە هەموو رۆژ گردبوونەوەی جەماوەری رێکبخەن.
 
ئەو پارتانە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بانگەشە دەکەن و هەوڵی راکێشانی سەرنجی دەنگدەران دەدەن، پارتی سەعادەت یەکێکە لەو پارتانەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتییەکان چالاکە و ئەو تۆڕانەی کردووەتە مەیدانی بانگەشەیەکی گەرم بۆ خۆی.