لە تورکیا 10 کەس بەتۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر کچێکی 14 ساڵ خرانە زیندانەوە

رووداو دیجیتاڵ

لە شارۆچکەی دوزئیچی سەر بە پارێزگای عوسمانییە ـی تورکیا، 10 کەس بە تۆمەتی دەستدرێژکردنە سەر کچێک خرانە زیندانەوە.
 
پۆلیسی شارۆچکەکە سەرەتا 18 کەسی بە تۆمەتی دەستدرێژی بۆ سەر ئەو کچە دەستگیرکردبوو، بەڵام هەشت کەسی ئازاد کرد.
 
"ئە. ب." ـی تەمەن 14 ساڵ لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس سکاڵای تۆمارکرد، کە دەستدرێژی سێکسیی کراوەتەسەر، دواتر داواکاری گشتیی عوسمانییە دەستی بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کرد.
 
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکاندا، 18 کەس بەتۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر "ئە. ب." لەلایەن تیمەکانی پۆلیسەوە دەستبەسەرکران.  
 
دوای وەرگرتنی گوتەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیس، ئێوارەی رۆژی دووشەممە، 30ـی ئەیلوول دەستبەسەرکراوەکان رەوانەی دادگە کران. 
 
بە بڕیاری دادگە هەشت کەس بە مەرجی دادوەری ئازادکران و 10 کەسیش بەتۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر "ئە. ب". خرانە زیندانەوە.