رووداو دیجیتاڵ
ئاسایشى سنووریى سووریا راگەیاند، دەستیان گرتووە بەسەر کاروانێکی چەکدا کە هەوڵدراوە بە قاچاخ ببرێت بۆ حیزبوڵڵاى لوبنانی.
ئاژانسى فەرمى سووریا (سانا) وێنەى ئەو چەکانەى بڵاوکردووەتەوە کە گوایە دەستیان بەسەردا گیراوە کە چەکى سووک و ئاڕ پى جى و فیشەکى تێدایە.
ئاژانسەکە ئاماژەى بەوە داوە کە ئەو چەکانە لە لایەن ئیدارەى گشتیى ئاسایشى سنوورەوە دەستیان بەسەردا گیراوە، لە دواى ئەوەى چاودێریى ئەو کاروانە چەکەیان کردووە کە هەوڵدراوە بە قاچاخ ببرێت بۆ حیزبوڵڵاى لوبنانی.
درێژیى سنوورى نێوان سووریا و لوبنان 375 کیلۆمەترە، شەش دەروازى سنووریى فەرمى و 17 دەروازەى دیکەى نافەرمى لە نێوان ئەو دووڵاتە هەن کە لە رێگەیانەوە ئاڵوگۆڕى بازرگانى و هاتووچۆى گەشتیاران دەکرێت.
ئیدارەى ئاسایشى سنووریى سووریا رایگەیاندووە، هەوڵدراوە ئەو چەکانە لە رێگەکانى بەقاچاخبردنەوە لە شارى سرغایا لە گوندەوارى دیمەشقەوە ببرێتە لوبنان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ