رۆژانە پێنج هەزار کەس دەچنە پێشانگەی کتێب لە قامشلۆ
رووداو - قامشلۆ
سێیەمین پێشانگەی کتێب لە شاری قامشلۆی رۆژئاوای کوردستان کرایەوە و شەش رۆژ بەردەوام دەبێت. بەپێی ئامارەکانی رێکخەرانی پێشانگەکە، رۆژانە پێنج هەزار کەس سەردانی دەکەن.
لە پێشانگەکەدا وەشانخانەکانی باشوور و باکووری کوردستانیش بەشدارن و ژمارەیەک کتێبیان خستە بەر چاوی خوێنەران. هەشت هەزار و 500 ناونیشانی کتێب لە پێشانگەکەدا نمایشکران، کە بەشێکیان بە زاراوەی سۆرانی بوون.
عەباس مووسای نووسەر لە 200 کتێبی بە خۆڕایی بەسەر خوێنەراندا دابەشکرد، دەڵێت ئاستی خوێندنەوە لە رۆژئاوای کوردستان کەمبووەتەوە، بەڵام هەوڵدەدەن بە کردنەوەی پێشانگەی کتێب سەرنجی خەڵک بۆ خوێندنەوە رابکێشن.