هێرشی شەوی رابردوو بۆ سەر فەللوجە زیاتر لە 80 كوژراو و برینداری لێكەوتەوە
رووداو- فەللوجە
لە تووندترین بۆردوومانی سەر فەللوجە، كە شەوی رابردوو لەلایەن سوپای عێراقەوە كرایە سەر چەكدارانی فەللوجە، زیاتر لە 80 كوژراو و برینداری لێكەوتەوە.
سەرچاوەیەكی پزیشكی لە نەخۆشخانەی گشتی فەللوجە ئاشكرایكرد "81 كەس بەهۆی بۆردوومانی فڕۆكە و تۆپبارانی سوپای عێراق بۆ سەر پارێزگای ئەنبار كوژراون و برینداربوون".
ئەحمەد شامی، بەرپرسی پزیشكانی نەخۆشخانەكە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "تەرمی 12 كوژراو، كە ژنێك و منداێڵێكیان لەنێودابوو، لەگەڵ 69 بریندار گەیێندراونەتە نەخۆشخانەی فەللوجە، كە ئەمانیش 5 ژن و 6 منداڵیان لەنێودابوون".
بەگوێری زانیارییەكان، كە لە زاری خەڵكی فەللوجە بیستراون بۆردوومانی فڕۆكە و راجیمەكان و تۆپبارانی سوپای عێراق بۆ سەر گەڕەكەكانی شەهیدان و نیزال و كۆماری و جۆلان و ئەندەلووس بووە و دەڵێن "ئەو بۆردوومانەی سوپای عێراق لە سەرەتای ئەمساڵەوە سەختترین بۆردوومان بووە".
بە گوتەی ئەحمەد شامی "چەندین تەرم هێشتا لەژێر خانووەكاندا ماونەتەوە و هێشتا هەڵنەگیراونەتەوە".
ماوەی 8 مانگە شار و شارۆچكەكانی پارێزگای ئەنبار، كردەی سەربازی فراوان بەخۆیانەوە دەبینن و هێزەكانی سوپای عێراق هێرشدەكەنە سەر چەكدارانی ناوچە سوننیەكان و بەو هۆیەشەوە زیاتر لە نیو ملیۆن كەس ئاوارەبوون.
وەرگێڕانی: غازی حارس