عەبادی و نێچیرڤان بارزانی لە بەغدا کۆبوونەوە
رووداو - هەولێر
ئەمڕۆ لە بەغدا حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد و چەند بابەتێکیان تاوتوێکرد.
بەپێی راگەیێندراوی نووسینگەی حەیدەر عەبادی، لە کۆبوونەوەکەدا کە فوئاد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیش بەشدار بووە، باس لە "رەوشی سیاسی و چەند مەلەفێکی هاوبەش لەنێوان حکومەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە، بەجۆرێک لە بەرژەوەندی عێراقدا بێت".
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە "جەختکراوەتەوە لە گرنگیی بەردەوامبوونی پەیوەندییەکان و دیالۆگ بۆ برەودان بە کاری نیشتمانیی هاوبەش، دوای ئەوەی هەوڵەکان یەکخران لەپێناو سەرکەوتن بەسەر داعش و هاریکاریکردنی هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە".
بەپێی راگەیێندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخى سیاسى و گشتیى عێراق و چه‌ند دۆسیایهكى هاوبه‌شى حكومه‌تى فیدراڵ و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان کراوە، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی په‌یوه‌ندی و گفتوگۆ و هه‌ماهه‌نگیى نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر كرده‌وه.
له کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی هه‌نگاونان به‌ره‌و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق کراوە و "بۆچوونەکانیان له‌یه‌كدی نزیك بوون".