وەزارەتی ناوخۆی ئێران بۆ زیارەتکاران: هەموو سنوورە وشکانییەکان لەگەڵ عێراق داخراون
رووداو دیجیتاڵ
جێگری وەزیری ناوخۆی ئێران بۆ کاروباری ئاسایش زیارەتکارانی وڵاتەکەی ئاگاداردەکاتەوە کە بەهۆی ئەو دۆخەی لە بەغدا دروستبووە، سەرجەم سنوورە وشکانییەکان داخراون.
سەید مەجید میرئەحمەدی، جێگری وەزیری ناوخۆی ئێران بۆ کاروباری ئاسایش و هەروەها سەرۆکی دەستەی زیارەتکارانە، دەڵێت، لەکاتی کردنەوەی سنوورەکان زیارەتکاران ئاگاداردەکەنەوە.
هاوکات، سەعید چەلەندەری، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاندووە، تەواوی گەشتە ئاسمانییەکانی ئەو وڵاتە بۆ بەغدا و نەجەف هەڵوەشێندراونەتەوە.
رۆژی دووشەممە، 29-8-2022 موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، واز لە کاری سیاسی دەهێنێت، دوای ئەوەش لایەنگرانی بەلێشاو چوونە سەر شەقامەکان و داوای دەستلەکارکێشانەوەی حکومەت و "لابردنی گەندەڵکارانیان" دەکرد.
لە ئێوارەی رۆژی دووشەممە خۆپێشاندەران چوونە سەر بەشێک لە کۆشکەکانی ناوچەی سەوز، پاشان لە کۆشکی حکومەت هێزێکی ئەمنی بە چەک و گازی فرمێسکڕێژ بڵاوەی بەخۆپێشاندەران کرد و رووبەڕووبوونەوە روویدا کە بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا لانی کەم 12 خۆپێشاندەر گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 300 خۆپێشاندەریش برینداربوو.
هاوکات ئێوارەی ئەمڕۆ باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغدا داوا لە زیارەتکارانی وڵاتەکەی لە نەجەف و کەربەلا و شارەکانی دیکەی عێراق کرد خۆیان بپارێزن و "زۆر پێویست نەبێت هاتووچۆ نەکەن."
باڵیۆزخانەی ئێران داوای لەو هاووڵاتییانەی کردووە کە بەمەبەستی زیارەتی شوێنە پیرۆزەکانی شیعە لە عێراقن، خۆیان بپارێزن و ئەگەر "زۆر پێویست نەبێت" لە بەغدا، نەجەف، کەربەلا و شارەکانی دیکەی عێراق هاتووچۆ نەکەن.
هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش داوای لە هاووڵاتییانی کردووە کە لەم کاتەدا سەردانی عێراق نەکەن.