رووداو دیجیتاڵ
لەماوەى یەک مانگدا، 27 کەس لە پێنج پارێزگاى عێراق بەتۆمەتى هەڕەشەکردن لە کچان لە رێگەى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، دەستگیرکراون.
ئەمڕۆ دووشەممە 28ى شوبات، شانەى راگەیاندنى ئەمنى عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرایکرد، 27 کەسی لە پارێزگاکانى کەرکووک، بەغدا، بەسڕە، ئەنبار و زیقار دەستگیر کردووە،
بەپێی راگەیێندراوەکە، ئەو کەسانە لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بە مەبەستی دەستکەوتی ماددی هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەیان لە ژمارەیەک ئافرەت کردووە.
بەگوێرەى شانەى راگەیاندنى ئەمنیی عێراق ئەو کەسانە سەرەتا بەڵێنیان بەو کچانە داوە، کە هاوسەرگیرییان لەگەڵدا دەکەن، بەڵام لەپاش دەستکەوتنى وێنەیان هەڕەشەى ئەوەیان لەو کچانە کردووە، کە وێنەکانیان بڵاودەکەنەوە، ئەگەر پارەیان نەدەنێ.
لە هەرێمی کوردستان یاسای خراپبەکارهێنانی مۆبایل و ئامێرەکانی پەیوەندیکردن هەیە و تۆمەتباران بەپێی ئەو یاسایە دادگایی دەکرێن، بەڵام لە عێراقدا کەیسەکانی تایبەت بە هەڕەشەکردن لە رێگەی مۆبایل و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەپێی یاسای سزاکانی عێراق یەکلایی دەکرێنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ