نێچیرڤان بارزانی و عەممار حەکیم جەخت لە 'پێویستیی تەبایی و تێگەیشتنی هاوبەشی' نێوان لایەنەکان دەکەنەوە
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە و پێکەوە لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا قسەیان کرد. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکانی وڵات "هه‌ردوولا جه‌ختيان له پێويستيى ته‌بايى و هاريكارى و تێگه‌يشتنى هاوبه‌شى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كان" کردووەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 27-11-2022، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کردەوە و لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، موسەننا سامەڕایی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم و عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی کۆبووەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و عەممار حەکیم دەڵێت، "هه‌ردوولا جه‌ختيان له پێويستيى ته‌بايى و هاريكارى و تێگه‌يشتنى هاوبه‌شى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق كرده‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دييه‌كانى ئه‌م قۆناغه‌ى وڵات و پشتگيريكردنى حكومه‌تى نوێى فيدراڵیى عێراق تا بتوانێت سه‌ركه‌وتووانه كارنامه‌كه‌ى جێبه‌جێ بكات."
لە کۆبوونەوەکەدا "هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه قۆناغى ئێستا و دۆخى وڵات وا ده‌خوازێت ده‌سه‌ڵات و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێكه‌وه به‌رپرسياريه‌تيى هاوبه‌ش هه‌ڵگرن و هاريكارى بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌كانى وڵات به كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غداشه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن و ئارامى و سه‌قامگيرى و سه‌روه‌ريى عێراق پارێزراو بێت." ئەمە بەگوێرەی راگەیێنداوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان.
دوای کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی و عەممار حەکیم، قاسم موسەوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی رەوتی حیکمە بە هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا گرنگە، چونکە هەر "ئاڵوگۆڕێکی پەیوەندییەکان لەنێوان هەرێمی کوردستان و ناوەند کاریگەریی ئەرێنی بۆ چارەسەرکردنی زۆرێک لە کێشەکان دەبێت".
قاسم موسەوی کە لە کۆبوونەوەکەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و عەممار حەکیم ئامادەبوو، گوتیشی، هەبوونی ئەم کۆبوونەوە و دیدارانە لە نێوان "سەرکردەکانی وڵات" گرنگە "بۆئەوەی پڕۆسەی سیاسیی وڵات بە ئاراستەیەکی ئەرێنیدا بڕوات، لەپێناو هێنانەکایەی کەشێکی دروست بۆ بونیاتنانی دەوڵەتی عێراق".
سێشەممەی رابردوو نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان یەکەمین سەردانی بۆ بەغدا لە دوای پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق ئەنجامدا و لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی وڵات، لەتیف رەشید، سەرۆککۆمار، نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر و ژمارەیەکی دیکە لە سەرۆکی هێزە سیاسییەکانی عێراق کۆبووەوە.