نێچیرڤان بارزانی و محەممەد حەلبووسی لە بەغدا کۆبوونەوە
رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، دوای بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، هەر ئەمشەو لە بەغدا لەگەڵ محەممەد حەلبووسی سەرۆکی پارتی تەقەدووم کۆبووەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق، هه‌وڵه‌كان بۆ ده‌ستنيشانكردن و هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، تاوتوێ كران و بیروڕایان له‌باره‌یانه‌وه، گۆڕییه‌وه."
دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و لێكه‌وته‌كانى به‌سه‌ر عێراقه‌وه، له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
پێش ئەو کۆبوونەوەیە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداربوو لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، کە کەسی یەکەمی لایەنەکانی پکهێنەری حکومەتی عێراق تێیدا بەشدارن و بەتایبەتی باسی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کرا.
پەرلەمانی عێراق کارنامەی کۆبوونەوەی سبەی (28-4-2024)ـی بڵاوکردەوە کە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی لەنێودا نییە، ئەمەش بە گوتەی هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو لە بەغدا "ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەکەدا بە دروستی لەسەر ناوێک رێکنەکەوتوون."
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێرەکەی رووداو لە بەغدا "لە کۆبوونەوەکەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت سەرکردەی لایەنە شیعەکان و کوردستانییەکانیش بۆچوونیان وابووە؛ سووننەکان لەنێو خۆیاندا لەسەر ناوێک رێکبکەون بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق."