رووداو دیجیتاڵ
زیارەتکارانی شیعە لە بەغدا یادی کۆچی دوایی ئیمام موسا کازم، حەوتەمین ئیمامی شیعەکان، دەکەنەوە و دۆخی سووریا بە پەیامى زیارەتکارانەوە دەردەکەوێت.
لەیس ئەحمەد، زیارەتکارە و دەڵێت، "لەم زیارەتەدا، ئومێدەوارین ئاسایش و ئارامى بێتە ئاراوە بۆ گەلى عێراق؛ هەروەها نزا بۆ گەلانى دیکەش دەکەین بەهۆى ئەو دۆخەى لە ناوچەکە هاتووەتەئاراوە، لە سووریا و فەلەستین".
ئەمە یەکەم رێوڕەسمی ئایینى شیعەکانە دواى رووخانى دەسەڵاتى ئەسەد لە عێراق بکرێت.
بەشێک لە شیعەکانی عێراق تێبینییان لەسەر دەسەڵاتە نوێیەکەى سووریا هەیە و دەڵێن، "ستەم لە عەلەوییەکان دەکات".
لە یادى ئیمام موسا کازمدا ئاڵاى دەسەڵاتی ئێستای سووریایان شانبەشانى ئاڵاى ئیسرائیل و ئەمریکا لەسەر زەوى نەخشاندووە بۆ ئەوەى زیارەتکاران بەسەریدا بڕۆن.
هەندێک لە زیارەتکاران بە پێ لە شارەکانى دیکەوە چوونەتە بەغدا.
ئەوە دووپاتکرنەوەى ئەوەیە کە شیعەکان لە عێراق دەستبەردار نابن، وەک ئەوەى بەسەر عەلەوییەکانى سووریا هات.
عەلى عەبدولکازم، زیارەتکارێکی خەڵکى بەسرەیە و دەڵێت، "پێ رێکردن ئەگەر خزمەتگوزارى لەگەڵ نەبێت، زیارەتکار ناتوانێت رێ بکات؛ ئەگەر ئامرازی تایبەت بە پشوودان نەبێت، ئەوە ناکرێت، رێگەکە دوورە، لە بەسرەوە بۆ بەغدا 450 کیلۆمەترە".
بەگوێرەى ئامارە فەرمییەکان، ئەم ساڵ 14 ملیۆن زیارەتکار بەشداریی یادى ئیمام موساى کازمیان کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ