حەشدی شەعبی کۆنترۆڵکردنەوەی گوندێکی لە رۆژئاوای موسڵ راگەیاند

رووداو - هەولێر

حەشدی شەعبی گوندی ئەعزەلی لە رۆژئاوای موسڵ کۆنترۆڵکردەوە و بەرەو ناحیەی تەل عەبتە لە باشووری تەلەعفەر لە پێشڕەویدان.


دەستەی حەشدی شەعبی لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند" سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەینی 25-11-2016 قۆناخی پێنجەمی ئۆپەراسیۆنی حەشدی شەعبی بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی رۆژئاوای موسڵ دەستیپێکرد".

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە"  گوندی ئەعزەل-مان لە رۆژئاوای موسڵ لەژێر دەستی داعش کۆنترۆڵکردووەتەوە".

حەشدی شەعبی ئاماژەی بەوەشداوە، چەکدارەکانیان بەرەو ناحیەی تەل عەبتە لە باشووری تەلەعفەر لە پێشڕەویدان.