دواى 30 ساڵ ئەڵمانیا 125 پارچە شوێنەوار دەداتەوە عێراق

 
رووداو دیجیتاڵ

باڵیۆزخانەى عێراق لە ئەڵمانیا 123 پارچە شوێنەواری رادەستکرایەوە کە لە نەوەدەکانى سەدەى رابردووەوە بۆ لێکۆڵینەوە براونەتە ئەو وڵاتە و مێژوویان بۆ 4000 ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە.
 
24ى تەممووزى 2022 لە راگەیێندراوێکدا وەزارەتى دەرەوەى عێراق رادەستکردنەوەى ئەو 125 پارچە شوێنەوارەى بە باڵیۆزخانەى عێراق لە بەرلینی پایتەختى ئەو وڵاتە بڵاوکردەوە.
 
بەگوێرەى راگەیێندراوەکە، ئەو پارچە شوێنەوارانە لە نەوەدەکانى سەدەى رابردوودا براونەتە ئەڵمانیا بە مەبەستى لێکۆڵینەوە لەبارەیانەوە لە پەیمانگەى شوێنەواریى خۆرهەڵاتى خواروو، کە سەر بە زانکۆى بەرلینە.
 
ئەو شوێنەوارانە لە ناوچەى شوێنەوارى ئەبو سەلابیخ لە سنوورى پارێزگاى دیوانیە براونەتە ئەڵمانیا، کە مێژووەکەیان بۆ زیاتر لە 4000 ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە.