لە موسەننا دوو کەس دەستگیرکران، کە 200 پەیج و هەژماریان بۆ ناوزڕاندن بەکارهێناوە
رووداو دیجیتاڵ
دەزگاى ئاسایشى نیشتمانیی عێراق دوو کەسی لە پارێزگاى موسەننا دەستگیرکرد، کە دەیان پەیج و هەژماریان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەڕێوەبردووە بۆ ناوزڕاندن و وەرگرتنى پارە لە کەسانى ناسراو.
ئەو دوو کەسە لە دواى سکاڵاى چەند هاووڵاتییەک کە لە دەزگاى ئاسایشى نیشتمانى تۆماریان کردبوو، دەستگیرکران.
ئەو دەزگایە رایگەیاند؛ دوو کەسەکە دانیان بەوەدا ناوە 200 هەژمار و پەیجى تۆڕە کۆمەڵاتییەکانیان بە ناونیشانى جیاواز، بەکارهێناوە بۆ ناوزڕاندن و ھێرشکردن بەرامبەر بە وەرگرتنى بڕێک پارە، هەندێک لەو کەسانەى لەو رێگەیەوە پارەیان لێوەرگیراوە کەسانی ناسراو بوون.
ئەو دوو کەسە لە کاتی دەستگیرکردنیاندا نۆ ئامێری مۆبایل و پێنج لاپتۆپ و چەند میمۆرییەکیان بە قەبارەی جیاواز پێ بووە.