دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق دەستیپێکرد

 

رووداو- بەغدا

دەنگدان لە پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق دەستیپێکرد.

پێش پرۆسەی دەنگدان، سەلیم جبووری، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، کە 102 کەس خۆیان بۆ بوون بە سەرۆککۆماری عێراق کاندید کردووە.

ئەم دانیشتنەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەلبژاردنی سەرۆککۆمار، بە ئامادەبوونی 225 پەرلەمانتار لەکۆی 328 پەرلەمانتار دەستی پێکرد.

بە پێی دەستووری عێراق، سەرۆککۆمار بە دەنگی دوو لەسەر سێی پەرلەمانتاران هەڵدەبژێردرێت و لە ئەگەری دەرنەچوونی هیچ کاندیدێک بە بەو رێژەیە، هەڵبژاردنەکە دەکەوێتە قۆناخی دووەم، کە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار لەو قۆناخەدا، بە زۆرینەی دەنگ (50+1) دەبێت.