عەبادی بۆ بەشداریی لە کۆڕبەندی داڤۆس گەیشتە سویسرا
رووداو-هەولێر
سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی داڤۆس گەیشتە سویسرا.
بەپێی راگەیێندراوێکی ئۆفیسی سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە گەیشتە سویسرا، بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووری جیهان لە داڤۆس.
دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران و پێش بەڕێکەوتنی بۆ داڤۆس، حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەرەو کۆنگرەی نێودەوڵەتی ئابووریی لە داڤۆس بەڕێدەکەون و لەگەڵ ژمارەیەک گەورە کۆمپانیای جیهانی و سەرکردە و کەسایەتی جیهانیدا کۆدەبنەوە، کە لەو دیدارەدا ئامادەدەبن.
عەبادی راشیگەیاند، ئامانجیان لە بەشداریکردنی کۆنگرەکە، بریتییە لەوەی، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و کۆمەڵگەی ئابووریی نێودەوڵەتیی بەشداری بکەن، لە دووبارە ئاوەدانکردنەوە و وەبەرهێنان لە عێراقدا.
هەر ئەمڕۆ سێشەممە نێچیرڤان بارزانی ، سهرۆكوهزیرانى ههرێمى كوردستان بۆ بهشداریكردن له كۆڕبهندى ئابووریى جیهان، به سهرۆكایهتیى شاندێك گهیشته داڤۆس له سویسرا.
شاندەکەی هەرێمی کوردستان کە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرۆکایەتیی دەکات پێکدێت لە: قوباد تاڵهبانى، جێگرى سهرۆكوهزیران و ژمارهیهك له بهرپرسانى دیكهى ههرێمى كوردستان.
رۆژی سێشەممە، 22-1-2018 لە کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی هەفتانەیدا، نێچیرڤان بارزانی ئاشکرای کرد؛ لە داڤۆس لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و جەبار لعێبی، وەزیری نەوتی عێراق کۆدەبێتەوە، کۆبوونەوەکەشی درێژەپێدەری کۆبوونەوەکەی بەغدایە.
لە سەر ئاستی جیهان، چەندین سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی وڵاتانی زلهێز لە کۆڕبەندەکەدا بەشدار دەبن، لەوانەش: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا و تێرێزا مەی، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا. لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش، شا عەبدوڵڵا، پاشای ئوردن، بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق.