لیوا نەجم جبووری: قۆناخی یەكەمی شەڕی موسڵ تەواو بووە
رووداو ـ هەولێر
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا رایگەیاند، هێزە ئەمنییەكان چاوەڕێی فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان دەكەن بۆ دەستپێكردنی قۆناخی دووەمی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ. دەشڵێت، چڕی دانیشتوان لەنێو شارەكە یەكێكە لە ئاستەنگە هەرە گەورەكان لەبەردەم هێزە ئەمنییەكان.
لیوا نەجم جبووری، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا لە لێدوانێكی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، قۆناخی یەكەمی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی شاری موسڵ تەواو بووە.
جبووری گوتیشی "لە قۆناخی دوەمدا پێویستمان بە كۆكردنەوەی هێزی دیكە هەیە. دوای كۆكردنەوەی هێزەكانیش چاوەڕێی فەرمانی حەیدەر عەبادی، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان دەكەین بۆ دەستپێكردنی قۆناخی دووەم".
لەبارەی ئاستەنگەكانی بەردەم هێزە ئەمنییەكان، لیوا نەجم جبووری گوتی "سەختترین ئاستەنگ لەبەردەم هێزە ئەمنییەكان لە موسڵ بوونی دانیشتوانە، چونكە كاتێك هێزەی ئەمنییەكان لەنێو گەڕەكەكان بڵاودەبینەوە و دەبینن خەڵكێكی زۆر لەنێو ماڵەكانیان ماونەتەوە".
لیوا نەجم جبووری ئاماژە بەوەش دەكات، داعش خەڵكی مەدەنی وەكو قەڵغانی مرۆیی بەكاردەهێنێت، هەروەها بە شێوەیەكی هەڕەمەكیش ئەو گەڕەكانە تۆپباران دەكات، كە لەلایەن هێزە ئەمنییەكان كۆنترۆڵ دەكرێنەوە.
ماوەی زیاتر لە دوو مانگە ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ دەستپێكردووە، تاوەكو ئێستا 40 گەڕەك لە بەری چەپی موسڵ كۆنترۆڵكراونەتەوە.
داڕشتنەوە: حەكیم داود