نێچیرڤان بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی باس لە یاسای نەوت و گاز دەکەن
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە. بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، باسیان لە "كارى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوولا" کردووە و لەسەر "ياساكانى نه‌وت و گاز، بودجه‌ى عێراق و هه‌وڵه‌كانى پاراستنى سنوور"یش قسەیان کردووە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە، 21-01-2023، بە مەبەستی بەشداریکردن لە رێوڕەسمی ساڵیادی تیرۆرکردنی محەممەد باقر حەکیم، سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق سەردانی بەغدای کرد. دوای رێوڕەسمەکە چەندین دیدار و کۆبوونەوەی هەبوو.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و بره‌ودان به هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى نێوان حكومه‌تى هه‌رێمى كورستان و حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق، گفتوگۆيان كرد."
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق باسیان "له كارى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوولا كرد، به‌تايبه‌تيش له بوارى ياساكانى نه‌وت و گاز، بودجه‌ى عێراق و هه‌وڵه‌كانى پاراستنى سنوور."
هەر ئەمڕۆ شەممە، له‌ميانى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ به‌غدا، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئالينا رۆمانۆوسكى، باڵيۆزى ئه‌مريكا له عێراق كۆبووه‌وه.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "هاوڕا بوون كه چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌بێته مايه‌ى سه‌قامگيريى عێراق و ناوچه‌كه‌ش." باڵیۆزی ئەمریکا، "سوپاسى رۆڵى ئه‌رێنيى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و هه‌وڵه‌كانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كرد."
وەک لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دا هاتووە، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق پشتگيريى ئەمريكاى بۆ گفتوگۆ و هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر - به‌غدا ده‌ربڕیوە و "سوپاسى رۆڵى ئه‌رێنيى سه‌رۆك نێچيرڤانى بارزانى و هه‌وڵه‌كانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كرد."
هەر ئەمڕۆ شەممە و لە میانی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە دەڵێت، "دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى وڵات خرانه به‌ر باس و هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى پشتگيرى له حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ سه‌ركه‌وتنى له جێبه‌جێكردنى كارنامه‌كه‌ى به‌پێى رێككه‌وتنى سياسيى پێكهێنانى حكومه‌ت كرده‌وه كه ده‌ركردنى ژماره‌يه‌ك ياسا له خۆی ده‌گرێت."