سوودانى: هاوخەمى گەلى ئێران و بەرپرسانى ئەو وڵاتەین
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانى عێراق پرسەنامەى ئاراستەى گەل و حکومەتى کۆمارى ئیسلامیى ئێران کرد بەهۆى گیانلەدەستدانى سەرۆککۆمار و وەزیرى دەرەوەى ئەو وڵاتە و، راگەیاند "هاوخەمى گەلى ئێران و بەرپرسانى ئەو وڵاتەین."
محەممەد شیاع سوودانى لە پەیامێکدا راگەیاند "بە داخ و پەژارەیەکى زۆرەوە هەواڵى گیانلەدەستدانى ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆمارى ئێران و حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیرى دەرەوەمان پێگەیشت."
سەرۆکوەزیرانى عێراق گوتى "سەرخۆشى لە عەلى خامنەیی، رێبەرى باڵاى شۆڕشى ئیسلامى ئێران و گەل و حکومەتى ئێران دەکەین."
ئەمڕۆ 20ـی ئایار بەرپرسانى کۆمارى ئیسلامیى ئێران گیانلەدەستدانى ئیبراهیم رەئیسى و حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان و حەوت سەرنیشینى دیکەى ئەو هێلیکۆپتەرەیان راگەیاند کە 19ـى ئایار تێکشکا.
محەممەد شیاع سوودانى گوتى "هاوخەمى گەلى ئێران و بەرپرسانى ئەو وڵاتەین بەهۆى ئەو رووداوە بە ئازارە."
هێلیکۆپتەرەکەى سەرۆککۆمار لە کاتى گەڕانەوەى لە ئازەربایجانەوە بەرە و شارى تەورێز تێکشکا؛ دواى زیاتر لە 16 کاژێر گەڕانى تیمەکان، توانیان بگەنە شوێنى تێکشکانى هێلیکۆپتەرەکە.