ئینفۆگرافی لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق


نزیكه‌ی ١٣ ملیۆن و ٩٢ هه‌زارو ٢٧٠ ده‌نگده‌ر مافی دەنگدانیان هەیە لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق. 
١١٧ کاندید لە لایەن دەستەی لێپرسینەوەو دادپەروەری عێراقەوە دوورخراونەتەوە لەو هەڵبژاردنە.
هه‌ڵبژاردن له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانی عێراق بەڕێوەدەچێ، جگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاکانی كه‌ركووك و ئه‌نبار و نه‌ینه‌وا.
پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی له هەموو پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەدەچێ بە هەرێمی کوردستانەوە و پارێزگاکانی كه‌ركووك و ئه‌نبار و نه‌ینه‌وا، چونكه‌ له‌ هه‌ندێك پارێزگا بنکە بۆ ده‌نگدانی ئاواره‌كان کراوەتەوە.

لیستی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان، كه‌ ٨ حزبی كوردی له‌خۆده‌گرێ له‌ پارێزگاكانی (دیاله‌، سه‌ڵاحه‌دین، واست و به‌غدا) کاندیدی هەیەو به‌شداره‌.
٢٦٥ قه‌واره‌ی سیاسی و ٥٠ هاوپه‌یمانی به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن، كه‌ ٨ هەزارو ٣٠٢ کاندیدیان هەیەو ٢ هەزارو ٢٠٥ یان ئافره‌تن.
ژمارەی ئەو چاودێرانەی تۆمارکراون بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان ٤٥ هەزارو ١٤١ چاودێری ناوخۆیی و ١٧٥ هەزارو ٢٧٣ بریکاری قەوارە سیاسییەکان و ٢٦٨ چاودێری نێودەوڵەتی و هەزارو ٤٨٧ رۆژنامەنووسی ناوخۆیی و ١٦٩ رۆژنامەنووسی بیانین.
پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له‌ 19 بنكه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێ، هه‌ر پارێزگایه‌ك بنكه‌یه‌كی لێ ده‌بێ، جگه‌ له‌ به‌غدا كه‌ دوو بنكه‌ی لێ ده‌بێ و بۆ یه‌كه‌مجاریشه‌ به‌كامێرا چاودێری پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌كرێ.

ژمارەی کورسییەکانی ئەنجوومەنی ئەو ١٢ پارێزگایەی کە هەڵبژاردنی تێدا بەڕێوەدەچێ بە کورسییە یەکلاکراوەکان و یەکلانەکراوەکان دەگاتە ٣٧٨ کورسی.

تا ئێستا ١٥ کاندید بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق تیرۆر کراون.
دەنگدانی تایبەت لە ٤٢٢ سەنتەرو هەزارو ٨٤٥ بنکە بەڕێوەچوو بە بەشداریی ٦٥٠ هەزار دەنگدەر لە هێزە ئه‌منییه‌كانى عێراق بە سوپاوە، بەپێی راگایەندراوێکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن.