هاوشێوهی حەیدەر عهبادی
رووداو - ههولێر
زۆربەی سەركردە و ئەستێرە و كەسیایەتییە بەنێوبانگەكانی جیهان هاوشێوەیان هەیە و ناوبەناو وێنەی هەندێك كەس بەخێرایی بڵاودەبێتەوە، بەهۆی لێكچوونی شێوە و رووخسار و قەد و باڵای لە كەسایەتییەكی بەنێوبانگ، ئێستا وێنەی زیارەتكارێكی ئێرانی بڵاوكراوەتەوە و شێوەی زۆر لە حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عێراق دەچێت.
بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە عێراق، وێنەی زیارەتكارێكی ئێرانییان بڵاوكردووەتەوە كە بۆ بەشداریكردن لە چلەی ئیمام حوسێن چووەتە شاری كەربەلا و شێوەی زۆر لە حەیدەر عەبادی دەچێت و، ژمارەیەكی زۆری ئامادەبووانی مەراسیمەكە وێنەی لەگەڵ دەگرن.
چالاكڤانێكی فهیسبووك دوو وێنەی زیارەتكارەكەی بڵاوكردوونەتەوە و لەسەری نووسیون "فهرموون عهبادی، وێنه ئێرانییهكهتان پێشكهش دهكەم."
هاوشێوەی حەیدەر عەبادی
حەیدەر عەبادی