بەبۆنەی نەورۆز پارێزگای دیالە پشووی راگەیاند

رووداو -هەولێر 

ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە، بەبۆنەی جەژنی نەورۆز، رۆژی پێنجشەممە 20.3.2014ـەی  كردە پشووی فەرمی لە سەرتاسەری پارێزگاكەدا.

ئەمەل عمران، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، "ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە بەبۆنەی جەژنی نەورۆز، رۆژی پێنجشەممەی كردە پشوو لە سەرتاسەری پارێزگاكە".

ئەمەل عمران كە هاوكات ئەندامی لیستی برایەتی و پێكەوەژیانە، ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو داوایە لەلایەن لیستی برایەتی و پێكەوە ژیان پێشكەشكرا و بە كۆی دەنگ لە ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە پەسەندكرا.