سێ کەمپ بۆ ئاوارەکانی موسڵ ئامادەکراوە
رووداو - دهۆک
لە سنووری پارێزگای دهۆک و موسڵ، سێ کەمپ بۆ ئاوارەکانی شەڕی موسڵ ئامادەکراون، پێداویستی و خزمەتگوزاریی کامپەکان تەواوکراوە.
بەڕێوەبەرایەتی کامپەکان دەڵێت "چاوەڕێین کەی ئاوارەکان هاتن ئەو کات تیمەکانی هاوکاریی کەمپ بەپێی پێداویستی خیزانەکان چادر هەڵدەدەن". کامپەکانیش توانای لەخۆگرتنی شەش هەزار کەسیان هەیە.