عەبادی: بەشداری فڕۆكەكانی ئێران و ئوردنمان لە شەڕی داعش رەتكردەوە
رووداو - بەغدا
حەیدەر عەبادی رایگەیاند، عێراق بەشداریی فڕۆکەی ئێران و ئوردنی لە بۆردوومانکردنی داعش لە عێراق رەتکردووەتەوە.
رۆژی سێشەممە 15-11-2016 حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لە كۆنفرانسی رۆژنامەڤانی هەفتانەی خۆی، دوای كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران باسی لە شەڕی موسڵ كرد و رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان پابەندن بە پاراستنی هاووڵاتیانی موسڵ و هاووڵاتیانیش پێشوازی لههێزه چهكدارهكان دهكهن.
حەیدەر عەبادی رایگەیاند، هێزە عێراقییەکان لەنێو شاری موسڵ رووبەڕووی داعش دەبنەوە، ئەوەش بەڵگەیە لەسەر بەهێزی توانای هێزە عێراقییەکان.
عەبادی دەڵێت، پلانی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو بە هێزە عێراقییەکان لەلایەن داعشەوە شکستیهێناوە.
سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ یەكەمجار ئاشكراشیكرد، بەشداریکردنی فڕۆکەکانی ئێران و ئوردنیان لە بۆردوومانکردنی داعش لە عێراق رەتکردووەتەوە.
عەبادی دەشڵێت "لەدوای نەمانی داعش لە عێراق سنوورەکانمان لەگەڵ سووریا تووندتر دەکەین".
گوتەكانی عەبادی دوای كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق هات، كە ژمارەیەك بڕیاری دەركرد و بەگوتەی عەبادیش " بەراورد بە ساڵی 2013 حکومەت 90% خەرجییەکانی کەمکردووەتەوە".
لەبارەی كۆبوونەوەكەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، نووسینگهی رۆژنامهڤانی سهرۆكوهزیران رایگهیاند "ئهنجوومهنی وهزیران دهنگی لهسهر پرۆژهی سیستهمی فێركاری پیشهیی و پێكهێنانی لیژنهیهكی ههڵسهنگاندنی خێراش بۆ نمایشی كۆمپانیاكانی دڵنیایی رێگای نێودهوڵهتی بهغدا و سنووری ئوردن كراوه، بۆ ئهوهی پرۆژهكه رێگای بهسراش بگرێتهوه".