لە سەرتاسەری عێراقدا 303 رووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراون


رووداو - هەولێر 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگریی شارستانی عێراق ئاماری رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەی لە کێڵگە کشتوکاڵییەکان راگەیاند.

ئەمڕۆ هەینی، بەرگریی شارستانی عێراق بڵاویکردەوە، لە رۆژی 8ی ئایاری رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ هەینی 14ی حوزەیران، لە سەرتاسەری عێراقدا 303 رووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراون.

بەرگریی شارستانی عێراق هەروەها دەڵێت، تاوەکو ئێستا 46 هەزار و 396 دۆنم دەخل و دان سووتاون و یەک ملیۆن و 593 هەزار و 120 دۆنم لە سووتان رزگارکراون.

ئاگرکەوتنەوە لە دەخل و دانەکان، کە بەشێکی زۆریان لە ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان روویانداوە، بووەتە پرسێکی سەرەکی لە عێراق. 

پێشتر سەلام شمەری، سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندبوو "دەستی دەرەکی" لە پشتی رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە دەخل و دانەکان هەیە، بەڵام تاوەکو ئێستا حکومەتی عێراق لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکاندا نەکردووە.