سەرۆککۆماری عێراق مەرسوومی بۆ دامەزراندنی 12 پارێزگار دەرکرد
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆککۆماری عێراق، مەرسوومێکی بۆ دامەزراندنی چەند پارێزگارێک دەرکرد.
ئەمڕۆ سێشەممە، 13-02-2024، لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق، مەرسوومێکی کۆماریی بۆ دامەزراندنی پارێزگاری 12 پارێزگای عێراق دەرکرد.
بەپێی مەرسوومەکە، پارێزگاری نوێی بەغدا، بەسرە، نەینەوا، بابل، کەربەلا، واست، زیقار، نەجەف، ئەنبار، موسەننا، مەیسان و دیوانییە لە ئەمڕۆوە دەستبەکار بوون.
بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق، رێکارەکان بۆ دامەزراندنی پارێزگاری پارێزگاکانی دیکە تەواوبوون.
رۆژی 18ـی کانوونی یەکەمی 2023، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەچوو و لە رۆژی 21ـی کانوونى دووەم، کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق ئەنجامى کۆتایی هەڵبژاردنەکەى پەسندکرد.