عەبادی: داوا لە کورد دەکەم جارێکی دیکە شاند بنێرنەوە بەغدا
رووداو - هەولێر
حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای لە هەرێمی کوردستان کرد کە جارێکی دیکە شاندێک رەوانەی بەغدا بکەنەوە بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەبارەی پرسەکانەوە بکەن.
عەبادی لەگوتاری هەفتانەی خۆیدا ئەمڕۆ سێشەممە (12-9-2017) رایگەیاند ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ماوەیەکی درێژە پرسی ئەنجامدانی گشتپرسی
عەبادی دەڵێ ئەنجامدانی گشتپرسی "پێچەوانەی یاسا خۆجییە کارپێکراوەکانە لەهەمان هەرێمدا، بڕیاری گشتپرسی تاکلایەن نابێت، ئێمە لە یەک وڵات دەژین، پەیوەندییەکی مێژوویی و چارەنووس و خەباتکردن بەیەکەوەمانەوە دەبەستێتەوە و چارەنووسمان یەکە، ناکۆکی و ململانێمان تاقیکردەوە لە سەردەمی رژێمی ستەمکاردا، کارەسات و کۆمەڵکوژی لێکەوتەوە، هەروەها هاوکاری و هاوئاهەنگیمان لە شەڕی دژی داعش تاقیکردەوە، داعشمان لەنێوبردن و موسڵ و نەینەوامان رزگارکرد، یەکڕیزی گەلەمان ئەو سەرکەوتنانەی بەدیهێنا، کە جیهان و گەلەمان سەریان پێی سوڕما".
لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا عەبادی جەختی کردەوە لەوەی "تاوەکو ئێستا داعش هەڕەشەیە بۆ سەر کەرکووک، تاوەکو ئێستا داعش لە رۆژئاوای
عەبادی پێی وایە "ئەنجامدانی گشتپرسی دەبێتە هۆی لەدەستدانی هەموو ئەو دەستکەوتانەی (کورد) بە دەستیانهێناوە، دەڵێین هۆشداری،
هۆشداری بۆ ئەوانەی دەمانخەنە نێو فیتنەیەکی دیکە کە هەموومان تێیدا دۆڕاو دەبین، وڵات رووبەڕووی شەڕ و بوومەلەرزی زۆر بووەتەوە تاوەکو ئێستا باجەکەی دەدەین، باجی ئەو کەسانە دەدەین کە لە دەستمان داون، وێرانبوونی ژێرخان، تاوەکو ئێستا عێراق قەرز و قەرەبووکردنەوە دەداتەوە، بەهۆی سیاسەتە تێکدەرانەکانی رابردوو، نامەوێت بەگەڕێینەوە ئەو قۆناخە، هەروەها دەڵێم سەپاندنی دیفاکتۆ بە هێز کارێکە رەتدەکرێتەوە و بەردەوامیش نابێت. رژێمی بەعس هەوڵی گۆڕانکاری و داپلۆساندنی دا، بەڵام شکستیهێنا و ئەوەی دەیویست بەدەستی نەهێنا، سەپاندنی دیفاکتۆ بە هێز چارەسەر نییە، بەڵکو پێویستە دیالۆگ هەڵبژێرین بۆ بەدەستهێنانی بەرژەوەندیی هاووڵاتیان، ئەمە ئەو ئامانجەیە کاری بۆ دەکەین و رێگە بەداشکردنی وڵات نادەین، لەگەڵ رێزم بۆ خواست و ویستی هەموو هاووڵاتیانی عێراقی، بەتایبەتی هاووڵاتیانی کورد، هەموو گەلێک خواست و ویستی هەیە، بەڵام ئێمە لە وڵات هاوبەشین و بەرژەوەندی هاوبەش بە یەکەوەمان دەبەستێتەوە، ناکۆکی لە نێوانماندا هەیە، ئەگەر ناکۆکی بەوە چارەسەربکەین هەرکەسێک بۆچوونی خۆی بسەپێنیت و دیفاکتۆ بسەپنێت، بەسەر هاوبەشەکانی دیکە، ئەوانەی دیکە بەشێوەیەکی دیکە مامەڵە بکات، کەی ئەمە کۆتایی دێت و هەموو بەرژەوەندی وڵاتەکەمان لەدەستدەدەین".
عەبادی لە گوتەکانیدا داوای یەکگوتاری کرد و رایگەیاند "قسەکانمان رووبەڕووی هاوڵاتیانی کوردە بە پلەی یەکەم، ئەو گشتپرسییە رەتبکەنەوە، چونکە
بەرژەوەندییان لەمەدا نییە. چارەسەر ئەوەیە کێشەکانمان بە گفتوگۆ چارەسەر بکەین، من تەنیا داوای دیالۆگ لە نێوان هەولێر و بەغدا ناکەم، بەڵکو داوای دیالۆگ لە نێوخۆی هەرێمی کوردستانیش دەکەم، پەرلەمان پەکخراوە، دۆخەکە پەکخراوە، ئەمەیە چارەسەر؟ چاودێریکردن بەسەر دارایی لە کوێیە؟ بۆچی مووچەی هاووڵاتیان دابین ناکەن، ئێستا هەرێمی کوردستان خۆیان نەوت هەناردە دەکەن، لە دوای هاتنی داعش لە هاوینی 2014 دەستیان بەسەر کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووکدا گرتووە، ئێستا هەرێمی کوردستان پێچەوانەی یاسا و دەستوور نەوتی کەرکووک هەناردە دەکات، تەنانەت پێچەوانەی راڤەیانە بۆ دەستوور و بەهێزەوە ئەو کارە دەکەن، بۆچی نەیتوانیوە خۆشگوزەرانی بۆ کوردستان فەراهەم بکەن؟ ئایا چاودێری زیاترتان دەوێت یاخود کەمکردنەوەی چاودێری؟ ئێمە بەرەو چ ئاراستەیەک دەڕۆین؟ وەک عێراقییەکان رووبەڕووی کێشە بووینەتەوە لە یەک ناوچەی جوگرافی، با بە هاوکاری چارەسەری بکەین و بە دابینکردنی باشترین شت بۆ هاووڵاتیان، نەک بە ناکۆکی و ململانێ، ئەوەی بە پلەی یەکەم زیانمەندە، بە راشکاوانە دەڵێم هاووڵاتیانن".
لە کۆتایی گوتەکانیدا حەیدەر عەبادی رایگەیاند "داوای دیالۆگ و دیدار دەکەین بۆ گەیشتن بە چارەسەر، داوا لە سەرکردایەتی کورد دەکەم، بێنە بەغداگوتەکانی عەبادی لەکاتێکدان، لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق لەسەر داوای 80 پەرلەمانتار پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوونی گشتپرسی لە باشووری کوردستان خرایە دەنگدانەوە، پەرلەمانی عێراق لەدژی بەڕێوەچوونی گشتپرسی دەنگی دا و رەتیکردەوە گشتپرسی لە باشووری کوردستان بکرێت.
هاوکات پەرلەمانی عێراق دەستی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی واڵاکرد بۆ گرتنەبەری هەر رێکارێک لەدژی بەڕێوەچوونی گشتپرسیی سەربەخۆیی لە باشووری کوردستان.
داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار