قایمقامی بێجی: لە تەقینەوەیەکدا 6 کارمەندی هێزە ئەمنییەکان کوژراون

11-08-2021
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای سەلاحەدین، بەهۆی تەقینەوەیەکەوە 6 کارمەندی هێزە ئەمنییەکانی سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی سەلاحەدین کوژران. 
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 11-8-2021 محەممەد مەحموود جبووری، قایمقامی قەزای بێجی لە پارێزگای سەلاحەدین رایگەیاند، لە کاتی هەوڵەکانیان بۆ تەقاندنەوەی هەندێک تەقەمەنی کە لەناوچەی 600 لە رۆژئاوای بێجی کۆکرابوونەوە، 6 کارمەندی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سەلاحەددین کوژران و ژمارەیەکی دیکە برینداربوون.
 
وەک میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، یەکێک لە بریندارەکان، ئەفسەرێکە بە پلەی عەمید. 
 
قایمقامی بێجی ئاماژەی بەوەشکرد، بە هەڵە ماددە تەقەمەنییەکان لەلایەن پسپۆرانی تەقەمەنییەوە تەقێنراونەتەوە و بەو هۆیەوەش ئەو ژمارەیە لە کارمەندی هێزە ئەمنییەکان کوژراون و برینداربوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە