لێكترازان لەنێو ماڵى‌ سوننەی عێراق دروستبووە

رووداو - بەغدا

بە گەڕانەوەی سەلیم جبووری بۆ سەر کورسییەکەی و سەرۆکایەتیکردنی کۆبونەوەی پەرلەمان لەیەکترازان لەنێو ماڵی سوننە دروستبوو.

لایەنە ناکۆکە سوننیەكان دژی جبووری وەستانەوە و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا بە فەرمی جیابوونەوەی خۆیان لە گەورەترین فراکسیۆنی سوننەکان راگەیاند:.

ئەحمەد مەشهەدانی، بە سەرۆكایەتی ئەو پەرلەمانتارانە فراکسیۆنێکی نوێی پەرلەمانییان بەناوی "جەماوەری نیشتمانی عێراق" پێکهێنا.