عێراق داوا لە نەتەوە یەکگرتووکان دەکات ئەرکى یۆنامى کۆتایی پێ بهێنێت
رووداو دیجیتاڵ
حکومەتى عێراق لە نامەیەکدا کە بۆ سکرتێرى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکانی ناردووە، داوا دەکات تاوەکو کۆتایی 2025 کۆتایی بە ئەرکى یۆنامى بهێندرێت لە عێراق، تاوەکو ئەو کاتەش تەنیا کارەکانى لە چەند بوارێک تەواو بکات و رێوشوێنەکانى داخستنى ئەو نێردەیە بگرێتەبەر.
داواش لە ئەنجوومەنى ئاسایش دەکات بڕیارێک بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکى یۆنامى دەربکات لەسەر بنەماى ئەو وادەیەى بەغدا دیاریکردووە.
ئەو داواکارییەى عێراق لە نامەیەکدا بووە کە لە 8ی نیسانى ئەمساڵ، محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێرى گشتیى نەتەوە یەکگرتووەکانى ناردووە.
نێردەى نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یۆنامى) لە ساڵى 2003وە لە عێراق کاردەکات. سەرۆکى نێردەکە، نوێنەرى سکرتێرى گشتیى نەتەوە یەکگرتووەکانە.
حکومەتى عێراق لە نامەکەدا داوایکردووە تاوەکو 31ى کانوونى یەکەمى 2025 ئەرکى یۆنامى بە شێوەى "یەکجاریی" کۆتایی پێبهێندرێت. ئەو داوایەى بەستووەتەوە بە مافى سەروەریى عێراق وەک وڵاتى میواندار.
بەگوێرەى نامەکە، بۆ دیاریکردنى ئەو ماوەیە بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکى یۆنامى، قەبارەى نێردەکە و ژمارەى فەرمانبەرەکانى لەبەرچاو گرتووە، کە پێویستى بەکات هەیە بۆ یەکلاکردنەوەى کارەکانى و گواستنەوەى دۆسیەکانى بۆ دامەزراوەکانى عێراق و ئاژانسە نێودەوڵەتییەکان.
حکومەتى عێراق داوایکردووە ئەمساڵ هەوڵەکانى یۆنامى "بە تەنیا" بۆ تەواوکردنى کارەکانى بێت لە دۆسییەکانى چاکسازى ئابوورى، پێشکێشکردنى خزمەتگوزارى، بوژاندنەوەى بەردەوام، گۆڕ‌انى کەشوهەوا و لایەنەکانى دیکەى بووژاندنەوە.
بەگوێرەى داواکە، لە ساڵى 2025 کار لەسەر جێبەجێکردنى رێکارەکانى پەیوەندار بە داخستنێکى "بەرپرسانە"ى یۆنامى بکرێت.
لە نامەکەدا هاتووە کە حکومەتى عێراق خواستى بەرزکردنەوەى ئاستى هاریکارى هەیە لەگەڵ رێکخراوى نەتەوە یەکگرتوەکان و ئاژانسەکانى، وەک هاوبەشى بنەڕەتى لە هێنانەکایەى بووژاندنەوە و سەرکەوتن بەسەر ئاڵنگارییە ئابوورى و ژینگەییەکان لە عێراق و ناوچەکەدا.
"ئامادەین شاند بنێرین"
حکومەت عێراق ئامادەیی پێشانداوە شاندێک بنێرێت بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رێککەوتن لەبارەى میکانیزمى داخستنى یۆنامى.
لە نامەکەدا ئاماژە بەوەدراوە هیوایان هەیە ئەنجوومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى بڕیارێک دەربکات بۆ دیاریکردنى وادەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە ویلایەتى یۆنامى لە عێراق، بەگوێرەى ئەو داواکارییەى عێراق پێشکێشى کردووە.
حکومەتى عێراق سوپاسی پاڵپشتى و هاریکارى نەتەوە یەکگرتووەکانى بۆ عێراق و دامەزراوەکانى لە 20 ساڵى رابردوودا کردووە، هیواى خواستووە جێنین پلاسخارت، نوێنەرى سکرتێرى گشتیى نەتەوە یەکگرتووگان لە ویستگەى کارى داهاتوویدا سەرکەتوو بێت، کە ئەرکەکەى لە عێراق کۆتایی هاتووە.
لە ساڵى 2023 عێراق لە رێگەى وەزیرى دەرەوە داوای‌کرد کارى یۆنامى لەعێراق تاوەکو مانگى ئایارى 2024 درێژ بکرێتەوە، تیمێک بۆ پێداچوونەوەى ستراتیژى پێکھێندراوە بۆ پێداوچوونەوە پەیوەندى نێوان عێراق و یۆنامى.
حکومەتى عێراقى ئاماژەى بەوەداوە، راپۆرتى تیمى پێداچوونەوەى ستراتیژى-یان بینیوە کە لەسەر بنەماى دیدارەکانیان بووە لەگەڵ کەسایەتی رێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى و باڵیۆزى هەندێک لە وڵاتان لە بەغدا و نیویۆرک و کارمەندانى یۆنامى، کە ئەنجامەکەى وابووە یۆنامى بەردەوام نەبێت.
لە نامەکەدا هاتووە، "بەداخەوە راپۆرتەکە جیاوازى نەکردووە لە نێوان تێڕوانینى حکومەتى عێراق، وەک نوێنەرى وڵاتى میواندار لەگەڵ تێڕوانیى لایەنى نافەرمى کە نوێنەرى بۆچوونى خۆیان دەکەن".
ئەرکی یونامی لە عێراق چییە؟
نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاوكاریكردنی عێراق (یونامی) نێرده‌یه‌كی سیاسییه و له ساڵی 2003 به بڕیاری 1500ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له‌سه‌ر داوای عێراق دامه‌زراوه، له‌وكاته‌شه‌وه له‌كاردایه و دواییش له ساڵی 2007 ده‌وره‌كه‌ی به‌گوێره‌ی بڕیاری 1710 فراوان كرا.
یونامی ئه‌ركی راوێژپێدان و هاوكاریكردنی حكومه‌تی عێراق و خه‌ڵكه‌كه‌ی له چه‌ندان بواردا پێسپێردراوه. ئه‌مه‌ش ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتمانی و گفتوگۆی سیاسی گشتگر و پێشكه‌وتوو ده‌گرێته‌وه، له‌گه‌ڵ هاوكاریكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ره‌و ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری نیشتمانی و ئاسانكاریكردن بۆ گفتوگۆی هه‌رێمی له‌نێوان عێراق و دراوسێكانیدا و، گه‌شه‌دان به پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ و چاكسازی یاسایی و دادی.
هه‌روه‌ها ئه‌ره‌كه پێسپێردراو(ماندێت)ه‌كه داوای ئه‌وه له یونامی ده‌كات كه له‌گه‌ڵ هاوبه‌شكارانی له حكومه‌تی عێراق و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی هه‌ماهه‌نگی بكات بۆ هه‌وڵه مرۆیییەکان و گه‌شه‌پێدانی ئاژانس و سندووق و به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌ژێر سه‌ركردایه‌تیی جێگری سكرتێری گشتی بۆ كاروباری مرۆیی و گه‌شه‌پێدان، كه ئه‌و هه‌ر خۆی هه‌ماهه‌نگسازی نشینگه و مرۆییه له عێراق.
هه‌رچه‌نده یونامی خۆی به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدان و مرۆیی راسته‌وخۆ جێبه‌جێ ناكات، به‌ڵام له گرنگیی زۆری هاوكاریكردنی هاوبه‌شكاری و هاوكاریی ته‌كنیكیی نێوان حكومه‌تی عێراق و هه‌ر 20 ئاژانس و سندووق و به‌رنامه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه له‌و وڵاتن تێده‌گات.
یونامی له‌لایه‌ن نوێنه‌ری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت كه ئه‌ویش له‌لایه‌ن دوو جێگره‌وه هاوكاری ده‌كرێت، یه‌كێكیان بۆ چاودێریكردنی كاروباری سیاسی و مافی مرۆڤه و ئه‌وی دیکەشیان بۆ كاروباری مرۆیی و گه‌شه‌پێدانه، له‌هه‌مانكاتدا كاری هه‌ماهه‌نگسازیی نشینگه و مرۆییش له عیراق جێبه‌جێ ده‌كات.
نێرده‌كه له‌لایه‌ن به‌شی كاروباری سیاسیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ئیداره‌ده‌درێت، له‌لایه‌ن ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئاشتیپارێزی و به‌شی هاوكاریی مه‌یدانیشه‌وه پشتگیری ده‌كرێت.