دوو تەقینەوە لە بەغدا روویاندا

رووداو - بەغدا

دوو تەقینەوە لە بەغدا روویاندا و بەهۆیانەوە سێ كەس كوژران و چوار كەسیش برینداربوون.

بەپێی راگەیێندراوێكی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 7-12-2016،  لە رۆژهەڵاتی بەغدا بۆمبێکی لکێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی فەرمانبەراندا تەقیوەتەوە.

تەقینەوەی دووەمیش بە بۆمبێکی چێندراو لە باشووری بەغدا ئەنجامدراوە. وەك لە راگەیێندراوەكەدا ئاماژەی پێدراوە، بەهۆی تەقینەوەی یەكەم كەسێك كوژراوە و چوار كەس برینداربوونە، تەقینەوەی دووەمیش بووەتە هۆی كوژرانی دوو كەس.