رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێکى هاتووچۆدا، کە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و بارهەڵگرێکدا لەسەر رێگەی پارێزگاى دیالە و بەغدا حەوت ئەندامى یەک خێزان گیانیان لە دەستدا.
بەگوێرەى زانیارییەکانى تۆڕى میدیایی رووداو، کە لە سەرچاوەیەکى ئەمنى دیالە دەستیکەوتوون، رووداوەکە کاژێر پێنجی بەرەبەیانى ئەمڕۆ هەینى، 7ى شوباتى 2025 روویداوە.
رووداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و بارهەڵگرێکى جۆرى سکانیا لەسەر رێگەی بەغدا - دیالە لە نزیک دەروازەى بەغدا روویداوە.
ئەمڕۆ هەینى، 7ى شوبات عەقید هەیسەم سەلمان شەمەری، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دیالە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند؛ شۆفێرى بارهەڵگرەکە دەستگیر کراوە و لە بنکەیەکى پۆلیسە بۆ لێکۆڵینەوە لە وردەکاریى رووداوەکە.
گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دیالە گوتى: "سەرجەم قوربانییەکان خەڵکى ناحیەى جەدید شەت-ن لە سنوورى پارێزگاى دیالە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ