هاوکارى سەربازى ئەمریکا بۆ ئەنبار پەیوەستە بە پێکهێنانى حکومەتى داهاتوو
رووداو ـ ئەنبار
رووبەرووبوونەوەى چەکدارانى سەربەرێکخراوى دەوڵەتى ئیسلامى ناسراو بە داعش لە ناوچەکانى رۆژئاواى عێراق جیاوازە لەگەڵ ناوچەکانى باکوورى عێراق، سوپاى عێراق و هێزەکانى وەزارەتى ناوخۆ دژى چەکدارانى داعش دەجەنگن، سەرەڕاى پاڵپشتى هەڕەمەکى میلیشیا چەکدارەکانى شیعە کە پرسی کۆنتڕۆڵکردنەوەو پارێزگاریکردنى شارەکانى سەختتر کردوە، هاوکات زۆرێک لە دانیشتوانى ناوچەکەش ئەوانەى نەیانتوانیوە شوێنەکانیان جێبێڵن کە رۆژانە بە تۆپى قورس و بەرمیلى تەقێنەر لەلایەن سوپاى عێراقییەوە بۆردومان دەکرێت و دەیەها قوربانى لێدەکەوێتەوە، سکاڵاى نەبوونى پاڵپشتى ئاسمانى دەکەن بە جۆرێک بنکەو بارەگاکانى چەکداران بکەنە ئامانج نەک خەڵکى سڤیل.
فالح عیساوى، جێگرى سەرۆکى ئەنجوومەنى پارێزگاى ئەنبار بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: "بەرپرسانى باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە عێراق بەڵێنیانداوە لەگەڵ پێکهێنانى حکومەتى داهاتووى عێراق لە رێگەى هێرشی ئاسمانییەوە بۆردومانى بنکەو بارەگاکانى داعش لە ناوچەکە بکەن".
گوتیشی: "لەگەڵ دەستپێکردنى هێرشی ئاسمانى فڕۆکە جەنگییەکان و بە ئامانجى پاراستنى بەنداوى حەدیسە لە هێرشی چەکدارانى داعش هێزێکى گەورەى سوپاى عێراق رەوانەى ناوچەکانى رۆژئاواى عێراق کراوە".
فالح عیساوى دەشڵێت: "رەوشى ئەمنى شارۆچکەى فەللـوجە زۆر نالەبارە چونکە زۆرجار بەهۆى بۆردومانکردنى شارۆچکەکە لەلایەن سوپاى عێراقییەوە ژمارەیەکى زۆر خەڵکى سڤیل دەکوژرێن و برینداردەبن".
شارۆچکەى حەدیسە بە ناوچەیەکى ستراتیژى گرینگە چونكە بەنداوێکى ئاوو وێستگەیەکى بەرهەمهێنانى کارەبا لەخۆدەگرێت.
یەکێک لە سەرۆک هۆزەکانى پارێزگاى ئەنبار قسەکانى عیساوى رەتدەکاتەوەو دەڵێت ئەگەر سوپاى عێراق هێزى پێویستى هەبوایە لە ماوەى کەمتر لە 24 کاژێر فرقە سەربازیەکان ناوچەکانى رۆژئاواى عێراقیان چۆڵنەدەکرد.
قاسم کەربولى کە یەکێکە لە سەرۆک هۆزەکانى پارێزگاى ئەنبار بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: " هێزەکانى عێراق لە نێو بنکە و بارەگا سەربازیەکانیاندا بوون، بەڵام خۆڕاگرنەبوون و هەڵاتن، پاشان بۆ پاڵپشتیکردنى ئەم هێزانە دوو فرقەى سەربازى دیکە لە باشوورى عێراق هاتنە ناوچەکە، ئەوانیش لەبەرامبەر هێرشى گرووپە چەکدارەکان خۆیان بۆ رانەگیراو رایانکرد، ئایا چۆن هێزێک بە پاڵپشتى میلیشیای چەکدارى شیعە کە هیچ زانیاریەکى لەسەر ناوچەکە نییە دەتوانێت خۆڕاگرێت".
قاسم کەربولى گوتیشی: " قسەکانى عیساوى رەتکراوەن ئەگەر هێزى سەربازیان هەیە وەک خۆى دەڵێت ئەوە گۆرەپانى جەنگ".
شار و شارۆچکەکانى رۆژئاواى عێراق بەتایبەتیش شارۆچکەى فەللـوجە و رومادى چەندین گرووپى چەکدار لەخۆدەگرن بەتایبەتی داعش، شۆڕشگێڕانى هۆزەکان و سوپاى موجاهیدین و تەریقەتى نەقشبەندى، ساڵێک زیاترە سوپاى عێراق ئۆپەراسیۆنێکى سەربازى لە سنوورى ئەم پارێزگایە دەستپێکردوەو بەردەوامیش بۆردومانى دەکات کە بەهۆیەوە زیاتر لە 5 هەزار کەس کوژراون و نزیکەى یەک ملیۆن کەسیش ئاوارە بوونە.