رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانى عێراق و جێگرى سەرۆککۆمارى ئێران جەخت لە هاوئاهەنگیى نێوانیان دەکەنەوە لە هەڵوێست و هەنگاوەکانیدا لەبارەى دۆخى ناوچەکە.
ئەو هەڵوێستانە لە کۆبوونەوەیەکى نێوان محەممەد شیاع سوودانى و محەممەد جەواد زەریف بوو کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، 6ى شوبات لە بەغدا کرا.
نووسینگەى رۆژنامەڤانیى سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاند، لەو کۆبوونەوەیەدا پەیوەندیی نێوان هەردوو وڵات و پێشهاتەکانى ناوچەکە تاوتوێ کراون و باس لە گرنگیی هاوئاهەنگى هەڵوێست و هەنگاوەکانیان کراوە بۆ پاڵپشتیی ئاسایش و سەقامگیریى عێراق و ئێران.
سوودانى ئاماژەى بە گرنگى هاریکاریى و هاوئاهەنگى هاوبەشى نێوانیان کردووەتەوە لەبارەى ئەوەى لە ناوچەکە دەگوزەرێت لە ئاڵنگارى و پێشهاتەکان، بۆ دۆزینەوەى چارەسەرى بەردەوام بۆ ئەو پرس و قەیرانانەى ناوچەکەى گرتووەتەوە.
بەگوێرەى نووسینگەى رۆژنامەڤانى سەرۆکوەزیران، لەو کۆبوونەوەیەدا، محەممەد جەواد زەریف جەختى لە گرنگیى هاوئاهەنگى و هاریکاریى نێوان کردووەتەوە لەبارەى ئاڵنگاری و پێشهاتە جیاوازەکان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ