موقتەدا سەدر داوای هەڵوەشانەوەی رێککەوتننامەی نێوان عێراق و ئەمریکا دەکات

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە نامەیەکدا کە ئاراستەی پەرلەمانی عێراقی کردووە پێداگری لەسەر دەستبەجێ کۆتاییهێنان بە رێککەوتنی ئەمنی و داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا و بنکە سەربازییەکانی لە عێراق دەکات.
 
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە نامەکەیدا کە ئاراستەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقی کرد، چەند داواکارییەکی خستەڕوو:
 
یەکەم: هەڵوەشانەوەی رێککەوتننامەی نێوان عێراق و ئەمریکا 
دووەم: داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق
سێیەم: داخستنی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق
چوارەم: بەتاوانکردنی هەر جۆرە پەیوەندییەکی عێراق لەگەڵ ئەمریکا
پێنجەم: پێکهێنانی بەرەیەکی بەرگریی بۆ پاراستنی سەربەخۆیی عێراق
شەشەم: پاراستنی باڵیۆزخانەکانی دیکە لە عێراق 
حەوتەم: بایکۆتکردنی بەرهەم ئەمریکییەکان لە عێراق
هەشتەم: پێکهێنانی گرووپی بەرگریی لەناوخۆ و دەرەوەی عێراق 
 
موقتەدا سەدر رایدەگەیێنێت، ئەگەر هاتوو پەرلەمان ئەوانەی پەسندنەکرد ئێمە سەربەخۆیی خۆمان رادەگیێنین.