رووداو دیجیتاڵ
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا رەتیکردەوە رێگەکان بەرەو گۆڕەپانی تەحریر داخرابن.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا شەوی سێشەممە 4ی شوباتی 2025، ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە کە لە هەندێک پلاتفۆرمی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونەتەوە سەبارەت بە "داخستنی رێگەکان بەرەو گۆڕەپانی تەحریر" لە نێوەڕاستی بەغدا.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا دەڵێت، "هەموو رێگەکان بەرەو گۆڕەپانی تەحریر کراوەن، ئەو هەواڵانەش لە هەندێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئاژانسە هەواڵییەکان بڵاوکراونەتەوە سەبارەت بە داخستنیان، راست نین."
هەر لە راگەیێندراوەکەیدا فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا پشتبەستن بە سەرچاوەی فەرمی بە گرنگ دەزانێت بۆ بەدەستهێنانی هەواڵەکان و داوا لە هەمووان دەکات، خۆیان بەدوور بگرن لە بڵاوکردنەوەی زانیاریی ناڕاست یان چەواشەکارانە کە رەنگە هاووڵاتیان نیگەران بکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ