رووداو دیجیتاڵ
ئەنجوومەنى وەزیرانی عێراق تاوتوێى گۆڕانکارى لە شێوازى کارکردنى هەندێک لە کۆمپانیا بیانییەکان دەکات کە گرێبەستى کارکردنیان لەگەڵ کراوە لە کەرتى نەوت و گازدا.
ئەمڕۆ سێشەممە 4ـی شوباتى 2025، ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق کۆبوونەوەى ژمارە 123ـی ئەم کابینەیە دەکات.
بەگوێرەى کارنامەى کۆبوونەوەکە کە دەست تۆڕى میدیایی رووداو کەوتووە، تاوتوێى هەڵاوێرکردنى کۆمپانیاکانى گەڕى گرێبەستى شەشەم و پێنجەمى تەواوکارى نەوت و گاز دەکرێت لە رێکارەکانى سێ مادەى کۆمپانیا بیانییەکان کە تایبەتن بە مەرجى کردنەوەى لق لە عێراق و گرێبەستکردن لەگەڵ کەرتى گشتى و تێکەڵ و تۆمارکردنى ناوى کۆمپانیایەکە لە عێراق.
ئەو گريێبەستانە لە ساڵانى 2023 و2024 کران بۆ پەرەپێدانى چەند کێڵگەیەکى گاز و نەوت، کە کێڵگەکانى بەسرە، ئەنبار، دیالە و بەغداى گرتەوە.
یەکێک لە تەوەرەکانى دیکەى کۆبوونەوەکە گۆڕانکارییە لە شوێنى گرێبەستى کنە و پشکنینى نەوت لە کێڵگەى رۆژهەڵاتى بەغدا، کە ئەو شوێنە یەدەگى نەوتەکەى بە 710 ملیار بەرمیل نەوت مەزەندە دەکرێت.
رووبەرى کێڵگەى نەوتى رۆژهەڵاتى بەغدا زیاتر لە 120 کیلۆمەترە، هەندێک لە بیرە نەوتەکانى لەگەڵ کۆمارى ئیسلامیى ئێران هاوبەشن و گرێبەستى وەزارەتى نەوت لەو کێڵگەیە لەگەڵ کۆمپانیاى وزە و بارزگانیی چینى (EBS) واژۆ کراوە .
هەر لە کارنامەى کۆبوونەوەکەى ئەنجوومەنى وەزیراندا، پێشنیازێکى دیکە تاوێ دەکرێت بۆ ئەوەى 50%ـی پارەى مووچەى بنەڕەتى بەڕێوەبەرانى گشتىی کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکان وەک دەرماڵە بۆ مووچەکانیان زیاد بکرێت.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا تاوێى پڕۆژەیاسای هاوبەش لە نێوان کەرتى تایبەت و گشتیدا دەکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ