رووداو لە شوێنی کۆمەڵکوژییەکەی سپایکەر
رووداو - هەولێر
دوو ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی سەربازانی سەربازگەی سپایکەر لەلایەن چەکدارانی داعشەوە تێپەڕ دەبێت، بەپێی گوتەی بەشێک لە فەرماندەکانی حەشدی شەعبیش هێشتا تەرمی بەشێک لەو سەربازانە نەدۆزراوەتەوە.
دوای تێپەڕینی دوو ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژییەکە بەهمەن حەسەن، پەیامنێری رووداو لە شوێنی سەربازە عێراقییەکانە کە لەلایەن چەکدارانی عێراق بەزۆر بردرانە سەر رووباری دیجلە و لەوێ هەندێکیان سەریان بڕدرا و، هەندێکی دیکەشیان بەکۆمەڵ بە دەستڕێژی گوللە کوژران.
لە 12 ی حوزەیرانی 2014 زیاتر لە 1200 سەربازی سەربازگەی سپایکەر کە بەشی زۆریان شیعە مەزهەب بوون لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کوژران، بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی داعش لە دوای رووداوەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوی کردوونەتەوە ئەوان داوا دەکەن نەکوژرێن، بەڵام داواکەیان بێئەنجامە.
بەپێی گوتەی پەیامنێری رووداو هێشتا ئاسەواری خوێنی ئەو سەربازانەی سپایکەر بە سەربازگەکەوە ماوە، کەسوکاریشیان داوا لە حکومەت دەکەن هەر هیچ نەبێت تەرمی رۆڵەکانیان بۆ بدۆزنەوە.