مەحموود مەشهەدانی: دەوڵەتی كوردی پرسێكی كوردییە
رووداو- هەولێر
پەرلەمانتارێكی ئیئتیلافی وەتەنییە بە سەرۆكایەتی ئەیاد عەلاوی، راگەیاندنی دەوڵەتی كوردی بە پرسێكی كوردی دەزانێت و لەهەمان کاتدا دەڵێت دەبێ بە تەوافوقی نێودەوڵەتی بێت.
مەحموود مەشهەدانی، پەرلەمانتاری ئیئتیلافی وەتەنییە و سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی عێراق، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا لە شاری بەغدا گوتی، "راگەیاندنی دەوڵەتی كوردی پرسێكی كوردییە".
مەحموود مەشهەدانی راشیگەیاند، پێویستە تەوافوقی نێودەوڵەتی لەسەر راگەیاندنی دەوڵەتی كوردی هەبێت و دەستووریش باس لەوەدەكات عێراق ئیتیحادییە.
لەبارەی هەمواركردنی دەستوور، مەشهەدانی ئاماژەی بەوەكرد، كە ئەگەر لایەنەكان گەیشتنە رێككەوتن لەبارەی هەمواركردنەوەی دەستوور، ئەوكات هەڵوێستی خۆیان رادەگەیێنن.