باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا داوا لە هاووڵاتیانی دەکات عێراق جێبهێڵن

 
لەدوای کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا داوا لە هاووڵاتیانی دەکات دەستبەجێ عێراق بەجێبهێڵن.
 
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا داوا لە هاووڵاتیانی ئەمریکا لە عێراق دەکات دەستبەجێ عێراق بەجێبهێڵن و لەو وڵاتە بچەنەدەرەوە.
 
راگەیێندراوەکەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لەکاتێکدایە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە هێرشێکی ئەمریکادا قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودس و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و چەند کەسێکی دیکە کوژران، ئێرانیش دەڵێت "وەڵامێکی تووندمان بۆ ئەم هێرشە دەبێت".